English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
2018-06-29 [06:49 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) نێردراوە، وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، رێباز حەملان، وەزیری دارایی لە سلێمانی لەگەڵ زۆربەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتەکەی کۆ بووەتەوە.

رێباز حەملان داوای لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتەکەی کردووە هەموو رۆژانی دەوامی هەفتە دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان، بکەنەوە.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

 
وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە کۆبووەوە.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨/٦/٢٠١٨، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی لەگەڵ یەکێتی بەڵێندەران/لقی سلێمانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە کێشەکانی بەڵیندەران گفتوگۆی وردی لەسەرکرا، وەزیری دارایی و ئابووری پشتگیری داواکاریەکانی کردن و بەڵێنیدا کە ھەوڵدەدات بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە داواکاریەکانیان.

دواتر وەزیری دارایی و ئابووری لە نوسینگەکەی چاوی کەوت بەو ھاوڵاتیانەی کە سەردانیان کردبوو بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان.

ھەروەھا سەردانی گشت بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی دووی سلێمانی کرد و لەگەڵ ھەموو بەشەکان گفتوگۆی کرد سەبارەت بە چۆنیەتی ئیشوکاریەکانیان و گوێی لە داواکاریی فەرمانبەران گرت لەگەڵ چۆنیەتی رایکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان.

لە ھەمان رۆژدا رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری لە  ھۆڵی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەربەوەزارەتی دارایی و ئابووری لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین  کرد.

سەرەتای کۆبوونەوەکە وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی گشت بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی کرد و ھەروەھا تیشکی خستەسەر  رایکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لەگەڵ ئیشوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکانیان لە نوسینگەی تایبەتی خۆیی لە سلێمانی بۆ زیاتر کار ئاسانی کردن و خێرای راپەڕاندنی مامەڵەی ھاوڵاتیان و داوای  لە گشت بەڕێوەبەرەکان کرد کە ھەموو رۆژانی دەوامی ھەفتە دەرگای بەڕێوەبەرایەتیەکانیان کراوەبێت بۆ رایکردنی مامەڵەکان بە رەچاو کردنی باری دارایی فەرمانبەران.

ھەروەھا سەرجەم بەڕێوەبەرەکان تێبینی و پێشنیارەکانیان خستەڕوو، لە گفتوگۆیەکی کراوەدا بەشێک لە کێشەکان چارەسەرکران.

پاش نیوەڕۆی ھەمان رۆژ وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کاک شێخ باییز تاڵەبانی، وەزیری پێشووی دارایی و ئابووری کرد و سەرەخۆشی خۆیی و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەتی  بە خانەوادەی خوالێخۆشبوو گەیاند.

دواین وێستگەیی سەردانی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی ماڵی سالار غەریب، بەڕێوەبەری پێشوی بانکی ئاشتی سلێمانی کرد کە بەھۆی نەخۆشیەوە لە حالەتی بێھۆشیدایە و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.





ئەم هەواڵە 17626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad