English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رێوڕەسمێکدا پەردە لەسەر وێنه‌ی شه‌هیدانی داستانی پردێ لادەدرێ
2018-06-30 [05:09 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە رێوڕەسمێکدا وێنەی شەهیدانی داستانی پردێ پەردەی لەسەر لادەدرێت.

 

رێوڕەسمەکە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 1/7/2018 لە شێراوە لە نزیک شارۆچکەی پردێ، ساز دەکرێت.

 

دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک لە 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی خیانەتکارانەوە، میلیشیا عێراقییەکان لە پردێوە هەوڵی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانیان دا.

 

رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی پردێ رێگرییان لە هێرشی میلیشیا و هیزە عێراقییەکان کرد و لە شەڕێکدا، شکستیان بە هێرشکاران هێنا و داستانی بەرگرتنیان بە هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سڕینەوەی کوردستان، تۆمار کرد، کە دواتر بە داستانی پردێ ناسرا.

 

لەو داستانەدا، تانکێکی ئەبرامزی ئەمریکی، کە یەکێکە لە بەهێزترین تانکەکانی جیهان و حەشدی شەعبی دەیویست پێیەوە هێرش بکاتە سەر کوردستان، لەلایەن پێشمەرگەەوە تەقێندریەوە و داستانەکەش بە خوێنی ژمارەیەک پێشمەرگە تۆمار کرا.

 

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.





ئەم هەواڵە 6694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad