English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی هه‌ره‌شه‌كانی داعش هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك خرانه‌ حاله‌تی ئاماده‌ باشیه‌وه‌
2018-06-30 [05:25 AM]

ZNA- هه‌ولێر


تادێت دۆخی ئەمنی شاری كەركوك روو لە خراپی دەكات و شەوی رابردوو سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی ئەو پارێزگایە و هێزەكانی پێشمەرگەی نزیك لەو سنورە لە ئامادەباشیدا بوون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی چاوەڕوانكراوی چەكدارانی داعش.

دوای ئەوەی لە چەندین رۆژی رابردودا چەندجارێك جارێك و بە چەندین شێوەی جیاواز چەكدارانی داعش لە گوندەكانی نزیكی كەركوك و داقووق دەركەوتنەوە و هەڕەشیان لە دانیشتوانی ناوچەكە كرد، كوردانی ئەو ناوچانە لە دڵەڕاوكێدا دەژین و داوایان لە لایەنە ئەمنییەكان كردووە بیانپارێزن.

هاوكات شەوی ڕابردوو بەهۆی مەترسی هێرشی چەكدارانی داعشەوە سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی پارێزگاكە خراونەتە دۆخی ئامادەباشیەوە و هێزەكانی پێشمەرگەش لەو سنورە ئاگەداركراونەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێكی نەخوازراو.

"مەترسیی راستەقینە" لەسەر گوندە كاكەییەكان هەیە و دانیشتوانی زۆرێك لەو گوندانە شوێنەكانی خۆیان جێهێشتووە و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە سەر و ماڵیان بپارێزێت.





ئەم هەواڵە 2800جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad