|
ZNA- ههولێر ئۆتۆمبیل هاوکاریت دەکات بە ئاسانی بگەیتە شوێنی مەبەست، بەڵام شوفێریش کاریگەری لەسەر پێست هەیە و زیانی پێدەگەیەنێت و هۆکارە بۆ زوو چرچی، کە رەنگە ئەم زانیارییە نوێ بێت.
تیشکی خۆر، کە بە تیشکی سەروو بنەوشەیی ناسراو ، کاریگەری لەسەر وشکبوونەوەی پێست هەیە و رێگا لە نوێبوونەوەی خانەکان دەگرێت، ماڵپەڕی yasmina چەند رێنماییەک بۆ ئەو خانمانە بڵاودەکاتەوە کە شوفێری دەکەن، تا پێستیان بپارێزن.
1-لەدوای شتنی دەموچاوت، باشترە شەوانە کرێمی شێدار بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی وشکنەبێتەوە و پێستەکە پارێزراو بێت و بە گەشاوەیی بمێنیتەوە، بەڵام بەپێی جۆری وشکی و چەوری پێستەکەت.
2-بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر بەردەوام، ئەمە هەنگاوێکی سەرەکیە، بۆ ئەوەی خانەکانی پێست نەمرێت و نوێ بێتەوە.
3-چاویلکەی دژە خۆر بەکاربهێنە، چونکە پێستی ژێر چاوەکانت هەستیارە بەرامبەر ئەو تیشکە، هاوکات کرێمی تایبەتیشی بۆ بەکاربهێنە، تا پێستەکەی رەش نەبێتەوە و بێ رەنگ نەبێت.
4-کردنەوەی جامەکانی ئۆتۆمبیلەکەت سەرچاوەی کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆبە، هەربۆیە دەبێتەهۆی دروستبوونی زیپکە و خاڵی رەش و پەڵە.
ئەم هەواڵە 56188جار خوێندراوەتەوە |