English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی عێراق ده‌بێته‌ حكومه‌تێكی كار به‌رێكه‌ر
2018-06-30 [06:09 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای تەنیا یەك رۆژی دیكە، عێراق دەكەوێتە بۆشایی دەستوورییەوە و حكوومەتیش دەبێتە حكوومەتێكی كاربەڕێكەر، ھاوكات، رێكخراوی داعش ئاڵۆزییە سیاسییەكانی بۆ ئەنجامدانی ھێرش و كردەوەكانیان لە دژی ھێزەكانی عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی قۆستووەتەوە.

ئەگەرچی دوای 30ی حوزەیران و بەھاتنی یەكەم رۆژی مانگی تەمووزەوە عێراق دەكەوێتە بۆشایی دەستوورییەوە، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی رێژەیی یاسایی پەرلەمانتاران لە كۆبوونەوەكان و فشاری زۆری ئەو لایەنانەی دژی درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی پەرلەمان بوون، ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی خۆی داخست.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە رايگەیاند: "بابەتی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان كۆتایی ھاتووە و ئێستا چاوەكان زیاتر لەسەر بەدەست ھەژماركردنەوەی دەنگەكان دەبێت".

ھەرچەندە بەرای شارەزایانی دەستووری و یاسایی تا دوو مانگیش ئاساییە وڵات لە بۆشایی دەستووری دابێت، حكوومەتیش وەك كاربەرێكەر دەتوانێت درێژە بەكارەكانی بدات.

ھاوكات، تادێت مشتومڕی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكھێنانی ھاوپەیمانێتییەكان بەردەوامە و لەولاشەوە رێكخراوی داعش ئاڵۆزییە سیاسییەكانی بۆ ئەنجامدانی ھێرش و كردەوەكانیان لە دژی ھێزەكانی عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی لە چەندین ناوچەی پارێزگاكانی ئەنبار، دیالە، سەڵاحەدین، نەینەوا و كەركووك قۆستووەتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا لە چەند مانگی رابردوودا دەیان سەرباز و ئەندامی ھێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی حەشدی شەعبی، بەدەستی داعشەوە كوژراون.





ئەم هەواڵە 7516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad