English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێرگی لاڤرۆڤ: کێشەی نێوان مۆسکۆ و لەندەن كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه‌
2018-06-30 [06:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی رووسیا دانی بەوەدا نا کە کێشە لە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لە لایەک و مۆسکۆ و لەندەن لەلایەکی دیکە هەیە.
 
سێرگی لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای بەریتانی رایگەیاند، بەریتانیا سوودمەندە لەو کێشەیەی لە نێوان لەندەن و مۆسکۆدا دروستبووە، چونکە لەو رێگەیەوە بڕیار لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و یەکێتی ئەوروپا دەدات. 

وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی، ئەم هەنگاوەی بەریتانیا و کاریگەریەکەیشی لە سەر یەکێتی ئەوروپا لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە لە قۆناخی چوونە دەرەوەدایە لە رێکخراوە ئەوروپیەکە. 

دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکاش، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، پارتێک دۆڕاوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2016ـی ئەمریکایە و قبووڵکردنی ئەو شکستەی بەلاوە ئاسان نییە. 

لە ساڵی 2014ـەوە گرژیی لە پەیوەندییەکانی نێوان رۆژئاوا و رووسیادا دروستبووە و قەیرانەکانی ئۆکراینا و سووریا و بابەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016ـی ئەمریکاش هۆکاری سەرەکی ئەو گرژییانەن. 





ئەم هەواڵە 4201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad