English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ گفتوگۆ ده‌كات
2018-06-30 [07:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاژانسی زاگرۆس كه‌وتووه‌ ، كه‌واژۆى هه‌ریه‌ك له‌ د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم  ئێمینكی جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مان و بێگه‌ر تاڵه‌بانى سكرتێری په‌رله‌مان ی له‌سه‌ره‌ ، به‌م شێوه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌ده‌ن   


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2018/7/1ى راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌: 
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (2)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1/7/2017 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پرۆژه‌ یاسای (درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره‌ (3)ی ساڵی 2006 له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌ یاسای (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ (17) ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌ یاسای (هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ (18)ی ساڵی 1999ی هه‌موواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌ یاسای (پارێزگاری له‌تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ)  به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو بكرێت.
پێنجه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.





ئەم هەواڵە 5809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad