English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حوزەیران دیاریكرا
2018-06-30 [07:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی حوزەیران (38.5) دینار و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تەمموز ئاشكرا دەكات.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی راشیگەیاند ، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆمانگی ئایار بە (38.5) سی و هەشت دینار و نیوە، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لەنێوان (270) بۆ (300) كاتژمێر كاریان كردوە.
ووتییشى ،  نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە نێوان (10) هەزار و دوسەد و پەنجا بۆ (11) هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت، بەمەش نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر لەسەر بنەمای سەعاتی كارپێكردنی مۆلیدەكان جیاوازە.

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانكی حەوت(تەمموز) وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رونیكردەوە؛ لە مانگی حوزەیراندا رۆژانە بە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبای (24) كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (15) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

 سیروان محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند ،  نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون (سیتیەكان) كیلۆواتێك بە (203.5) سێ سەد و سێ دینار و نیو دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.





ئەم هەواڵە 7621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad