English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستیانكردووە بەئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەفسەرانی روسیادا
2018-06-30 [08:00 AM]

ZNA-هەولێر


چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەمڕۆ شەممە رایانگەیاند، دەستیانكردووە بەئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەفسەرانی روسیادا بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنێك بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی حكومەتی سوریا بەسەر ناوچەكانی پارێزگای دەرعادا لە باشوری رۆژئاوای سوریا.

لە هێرشی ئەم مانگەی هێزەكانیدا بۆسەر باشوری رۆژئاوای سوریا، حكومەتی سوریا توانیویەتی بەشێكی زۆری ناوچەكانی رۆژهەڵاتی پارێزگای دەرعا لە ژ‌ێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆندا دەربهێنێت.

ئیبراهیم جەبەوی، وتەبێژی ژوری ناوەندی ئۆپەراسیۆنی چەكدارانی لەشكری سوریای ئازاد لە باشوری سوریا رایگەیاند، یەكەم كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەفسەرانی روسیادا سەبارەت بەئەنجامدانی رێككەوتنێك بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی حكومەتی سوریا بۆ ناوچەكانی پارێزگای دەرعا ئەنجامداوە.

بەپێی وتەی جەبەوی ڕَككەوتنەكە ناوچەكانی پارێزگای قونێیترا لە سنوری بەرزایەكانی گۆلان كە لە ژێركۆنتڕۆڵی ئیسرائیلدایە ناگرێتەوە.

ئەردەن، كە هاوسنورە لەگەڵ پارێزگای دەرعا، ئاسانكاریكردووە بۆ بەڕێوەچوونی وتوێژەكانی نێوان چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بەرپرسانی سەربازی مۆسكۆ بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنێك بۆ كۆتایی پێهێنان بە توندوتیژی لە ناوچەكە لە بەرامبەردا گەڕانەوەی دەسەڵاتی حكومەتی سوریا بەسەر پارێزگاكەدا.





ئەم هەواڵە 1708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad