English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی گەورەترین پارتی نێو پەرلەمانی ئەوروپا : ھەوڵ دەدەین بەم نزیکانە سەردانی کوردستان بکەین
2018-06-30 [08:35 AM]

ZNA- هەولێر


لەدیدارێکی نێوان جۆزێف دۆل ، سەرۆکی پارتی گەلانی ئەوروپا و فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و نوێنەری دەرەوەی لاوانی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ، دۆستایەتی و بەھێزکردنی پەیوەندیەکان تەوەرێکی گرنگی دیدارەکەیان بوون.

جۆزێف دۆل ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی بەرزنرخاند و گەلی کوردستانی بە گەلێکی خاوەن ھەڵوێستی مرۆڤانە وەسفکرد بەتایبەتی لە پێشوازیکردنی پەنابەران و لێقەوماوان.

لەلایەکی ترەوە فەلاح حەسەن بەتۆڕی راگەیاندنی لاوانی سیاسی ئەوروپای ناسراو بە (دامیک)ی ڕاگەیاندووە کە لاوانی سیاسی کورد لەدەرەوە ھەوڵدەدەن پەیامی گەلی ھەرێمی کوردستان بە ئەوروپا و جیھان بگەیەنن و ببنە پردی دۆستایەتی و پاڵپشت بۆ ئایندەی کوردستان.

شایەنی باسە سەرۆکی گەورەترین پارتی نێو پەرلەمانی ئەوروپا بەنیازە لەرێگەی لاوانی سیاسی کوردستانەوە سەردانی ھەولێرو بکات.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی لاوانی سیاسی پارتی گەلانی ئەوروپا یاوەری دیدارە سیاسیەکەی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان بوو.





ئەم هەواڵە 3850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad