English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆزێف ڤۆتێل: زۆر گرنگه‌ هه‌ردوو هێز پێکەوە ناوچە هاوبەشەکان بپارێزن
2018-06-30 [11:43 AM]

ZNA - هەولێر


فەرماندەیه‌كی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت: سەردانی هەولێرم کرد و زۆر گرنگه‌ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەیەکەوە لە ناوچە هاوبەشەکان لەدژی داعش کار بکەن.

رۆژی هەینی (29-6-2018) لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی تەلەفۆنیدا جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت "لەو رۆژانەی رابردوو سەردانی عێراقم کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووینەوە بۆ دانانی کاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشەی پاشماوەکانی داعش، هەروەها سەردانی هەولێرم کرد و لەگەڵ بەشێک لە هاوبەشانمان لە هێزەکانی پێشمەرگە کۆبووینەوە و زۆر گرنگە کە لەچەند رۆژی داهاتوو هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لەناوچە هاوبەشەکان رووبەڕووی داعش ببنەوە. 

ڤۆتێل گوتی: حکومەتی عێراق یاسای حەشدی شەعبی پەسندکرد و بەپێی یاساکە دەبێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تێکەڵ بێت و ئەمەش بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراقییە، ئێمە پشتیوانی هەموو ئەو هێزانە دەکەین کە بەڕێکی تێکەڵی هێزە ئەمنییەکان دەکرێن، ئێمە بەپێی رێنماییەکانی حکومەت پشتیوانی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقی و هێزەکانی دژەتیرۆر دەکەین.





ئەم هەواڵە 3379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad