English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێک بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێت 
2018-06-30 [11:49 AM]

ZNA – ھەولێر 



دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراقی بە تۆمەتی تیرۆر یاریزانێکی یانەی موسڵیان دەستگیرکردوە. 


گۆلپارێزی ھەردوو یانەی ئاکرێ و موسل بەناوی ( کازم سەڵاح عەبدولقادر) لە شاری بەغداد بەتۆمەتی مادەی ٤ تیرۆر  دەستگیر کراوە . 

ئەم گۆلپارێزە دوێنی کاتژمێر (١١)ی شەو لە شاری بەغداد دەستگیر کرا بەھۆی بوونی فەرمانی دەستگیرکردنی لە ساڵی (٢٠١٤) لە پارێزگای سەڵاحەدین بەپێی مادەی ٤ .

شاندی یانەی موسڵ ئێستا لەشاری بەغدایە رۆژی شەممە یەکەم یاری خۆی لە خولی پلە یەکی عێراق بەرانبەر یانەی سامەرا ئەنجام دەدات.

یانەی موسل وەکو یەکەم کاردانەوەی سەرسوومانی خۆی لەسەر ئەم بابەتە نیشاندا و گومانیان ھەیە، کە یانەکانی دژیان بەم کارە ھەڵساون تاکو یانەی موسڵ لە رکابەرییەکە دووربخەنەوە.

جێگەی باسە ئەم گۆلپارێزە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەی ئاکرێ لە خولی پلە یەکی کوردستان نیشاندا و پلەی دوومیان بەدەستھێنا.

سەرچاوە | پەیجی رێبین رەمزی 
 





ئەم هەواڵە 11401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad