English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بو جوان بونی گەلی کوردستان دیموکراسیان وەک کلتور هەڵبژارد
2018-06-30 [01:07 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


کورد وەک نەتەوە بە شێوەیێکی گشتی و بە درێژایی قوناغەکانی مێژوی سیاسی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوبەڕوی کلتوری خوبە زلزانین و ڕەگەزپەرستی بوتەوە واتە کلتوری دیکتاتوریەت وزوربەی دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان هەڵگری ئەم چەشنە هزرە سیاسیەن کە ئەنجامەکەی تەنها ڕق و کین و سڕینەوەی ئەویتری لێ کەوتوتەوە و بەس و گەلانی ناوچەکە باجێکی یەکجار زوریان داوە بە گشتی و نەتەوەی کوردیش کە خاوەن دوزێکی سیاسی نەتەوەیی ڕەوایە پشکی شێری زوڵم وزورداری بەرکەوتووە لە لایەن ڕژیمە سیاسیە دیکتاتورەکانی ناوچەکەوە. هەتاکو ئەمڕو

 

 کەواتە کورد وەکو نەتەوە بو بەرگریکردن لە مانەوەی خوی و ناسنامە نەتەوەییەکەی دەبوایە چەشنە کلتورێکی هەڵبژاردبوایە بو بەرگریکردن لە مانەوەی خوی و باشترین کلتوریش کلتوری دیموکراسی بووە و دیموکراسیە تاکو لە ڕوی مەعنەویەو وەکو چەکێک بە کار بهێنرێت لە هەمبەر دیکتاتوریزم دا کە بە نەخشەو بەڕنامەیێکی داڕێژڕاو لە ڕوی مادی و مەعنەوی شەڕی دوزی ڕەوای کورد دەکەن .

 

 

دەوڵەتە کەللە ڕەقەکانی دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناڤین سەدان ساڵە دژایەتی مافەڕەواکانی کورد دەکەن و بە جورەها ئامرازی مادی و مەعنەوی ڕوبەڕوی مەسەلەی ڕەوای کورد بونەتەوە ئامانجیان سڕینەوەی ناسنامەی کورد بووە و تا ئێستاش لەسەر ئەم کەللە ڕەقیەی خویان بەردەوامن و ئامادە نین دان بە مافە ڕەواکانی کورد بنێن 

 

 

ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕوی مادی و مروییەوە قوڕبانیەکی یەکجار زوریان داوە  ئەمەو لە ڕوی مەعنەویشەوە کلتوری عەدالەت خوازی و دژە ستەمکاریان هەڵبژارد کە ئەویش کلتوری دیموکراسی بووە و کلتوری دیموکراسیە وە لە چواچێوەی ئەم کلتورە دا باشورێکی کوردستانی یەک ڕیزو تەبا هاتە ئاراوە و ڕوژ دوای ڕوژ پرەنسیبی لێبوردەیی و یەکتر قەبوڵکردن لە نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکان بە هێزتر بوو  و توانی لە سەردەمێکدا کە تاکی کوردستانی تەواو بێ ئومێد ببو جارێکی تر ئومێدی بو بگەڕێنێتەوەو ئینتیمای نیشتیمانی لە ناخی تاکی کوردستانیدا جێگیر بکاتەوە و ئەم ئینتیمایە نیشتتمانیە لە شوڕشی مەزنی ئەیلول دا ڕەنگ بداتەوە  کە بو ماوەی نزیکەی چواردەساڵ بەردەوام بو و دروشمی شوڕشیش دیموکراسی بو عیڕاق و مافی چارەی خونوسین بو گەلی باشوری کوردستان بو  واتە پارتی بارزانی لە پێناو سەرکەوتن و چەسپاندنی کلتوری دیموکراسی دا شوڕشی چەکداری و شوڕشی مەعنەویان بە یەکەوە هەڵگیرساند و گەورەترین دەستکەوتی شوڕشی بارزانیش بریتی بو لە چوک دانان بە سەرسەخترین دوژمنی کورد کە ئەویش ڕژێمی بەعسی فاشی بو و داننانی دوژمن بە گشت مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بو یەکەمین جاریش بو دوزی کورد ببێتە دوزێکی سیاسی ڕەوای نەتەوەیێکی ماف لێ زەوتکراو  و ببێتە دوکومێنتێکی فەرمی لە نێو بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەکاندا

 

 کە تاکو ئەمڕوش وەکو بنەمایێکی سەرەکی و بناغەیێکی پتەوی داواکاریەکانی سەرکردایەتی سیاسی گەلی کوردستانە لە گەڵ ڕژیمی ئێستای عیڕاق دا.

 

 

لە گەڵ ڕەوتی گوڕانکاریە سیاسیەکانی جیهانی دا بە گشتی و هەرێمایەتی بە تایبەتی دەبوایە گوڕانکاری بەسەر ئەقڵیەتی سیاسی نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی دەوڵەتە عەڕەبی و ئیسلامیەکاندا هاتبا و توزقالێک بە ئاراستەی مروڤایەتی و ئەخلاقی سیاسی بایاندابایەوە 

 

نەک بەردەوام بونایە بەردەوام  بن لە سەربیری ڕەگەزپەرستی و دژە مروڤایەتی خویان کەئەو پەڕی بێ ئەخلاقی سیاسیان پیشان دەدات 

 

هەر بونمونە ئەو وەرچەرخانە سیاسیەی کە بەسەر عیڕاقدا هات لە ساڵی 2003 نەبووە هوکاری گوڕانکاری ئەقڵیەتی بوگەنی ڕگەزپەرستی دەستەڵاتدارانی بەغدا پاش ڕوخانی بەعس 

 

ئەمەو هەمان  سیاسەتیان دژی کورد کوردستان پەیڕەو کرد و هەمو هەوڵێکیشان دا قەوارەی فیدڕاڵی هەرێمی کوردستان بسڕنەوە و تەڕو وشک لە هەرێمی کوردستان بسوتێنن بە هاوکاری و پاڵپشتی چەند کەسو تاقمێکی خوفروش و خاکفروشی کوردستان کە هەمومان دەزانین کێن و پێویست بە ئاماژە کردنی ناوەکانیان ناکات.

 

 

لە کوتایی دا ئەوە دەڵێم کە بارزانی و پارتی دیموکراتی  کوردستان هەروەک چون لە ڕابردوو دا وەکو دیوارێکی پوڵایین لە بەرامبەر نەخشەوو پیلانی دوژمن و نەیارانی نێوخو دەرەوەی دوزی ڕەوای نەتەوەییمان ڕاوەستاون

 

 ئێستاش بە هەمان شێوە و زیاتریش خەبات و تێکوشان بو چەساندنی دیموکراسیەت و یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردستانیەکان بە گشتی دەکات

  بو بەرپەرچدانەوەی دوژمنانی ناوخو دەرەوە و ڕوبەڕوبونەوەیان لە ڕوی مادی و مەعنەویەوە و پاراستنی کوردو خاکی پیڕوزی کوردستان لە هەمان کاتدا.





ئەم هەواڵە 1261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad