English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌فغانستان... ئاگربه‌ستی حكومه‌ت و تالیبان كۆتایی دێت
2018-06-30 [01:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆکی ئه‌فغان ئه‌شڕه‌ف غه‌نی ڕێگای به‌ هێزه‌کانی ئاسایشی نیشتمانی دا که‌ کرداره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یاخیبوان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌.

پێشتر حکومه‌تی ئه‌فغانستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یه‌کلایه‌نه‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازی دژ به‌ تالیبان ڕاگرتبوو که‌ دوو ڕۆژ پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ستی پێکرد، پاشان سه‌رۆكی ئه‌فغانستان یه‌کلایه‌نه‌ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی بۆ 10 ڕۆژی دیکه‌ درێژتر کرده‌وه‌.

تالیبان له‌ ماوه‌ی 17 ساڵ شه‌ڕ بۆ یه‌که‌م جار له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی جه‌ژندا هێرشه‌کانیان ڕاگرت. به‌ڵام ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌که‌یان درێژتر نه‌كرده‌وه‌ له‌ ئه‌و کاته‌وه‌ هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌فغان ده‌ستپێکردۆته‌وه‌.

ئه‌شره‌ف غه‌نی له‌میانی کۆنفڕانسێکی  رۆژنامه‌نیدا له‌ شاری کابۆل دا گوتی، ئاگربه‌سته‌که‌ به‌ کۆتایی هاتووه‌ و هێزه‌کانی ئاسایش و به‌رگری ئێمه‌ ڕێگایان پێده‌درێت ده‌ست به‌ کرداره‌کانی خۆیان بکه‌نه‌وه‌.

جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌، حکومه‌ت هه‌وڵ ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسی له‌ گه‌ڵ تالبیان به‌رده‌وام ده‌کات له‌ ده‌مێکدا کرداره‌کانی ئاسایش به‌ڕێوه‌ده‌بات.

غه‌نی گوتی، ئاگربه‌ستی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان سه‌لماندی گه‌ڵێک شه‌ڕکه‌ری تالیبان له‌ شه‌ڕ ماندوو بوونه‌و و هه‌وڵی ئاشتی ده‌ده‌ن.

غه‌نی داوای له‌ تالیبان کرد که‌ بێن و ده‌ست به‌ وتووێژ بکه‌ن.





ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad