English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كرێـت
2018-06-30 [02:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یەندراوێكدا، ئاشكرای كرد، بڕیاره‌ له سێی مانگی داهاتوو ده‌ست به‌ ژماره‌دنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكرێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌دهۆك وتی، ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ‌به‌رژەوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یەندراوێكدا، رایگەیاند، دوای سێ ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێكار بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق  و بڕیاری دادگای فیدراڵی بڕیار درا، كه‌ له‌و بنكه‌ و وێستگانه‌ ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست بژمێردرێن كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌ و تانه‌یان لێ دراوه‌ و بڕیاریشه‌ له ‌3ی مانگی داهاتوو و سه‌ره‌تاش له‌ پارێزگاكانی  كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌ست پێ بكات و سه‌ره‌تاش له ‌پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست پێ ده‌كرێت و دواتر له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كه ‌ماون و ئه‌و سندووقانه‌ی بردراون بۆ به‌غداش هه‌ر له ‌به‌غدا ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێن.

خالید ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌دهۆك، رايگه‌یاند، له سنووری پارێزگای دهۆك جگه‌ له‌ ده‌نگی ئاواره‌كانی مووسڵ ته‌نها تانه لە‌ 48 سندووق دراوه‌.

وتیشی، ئه‌و سه‌ندوقانه‌ی تانه‌یان لێدراوه‌ زۆرینه‌یان تانه‌كانی ئێمه‌ن، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌نگی ئێمه‌ زیاد ده‌كات و گۆڕانكاری له‌ ئه‌نجامه‌كان ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ 197 سندووقی ده‌نگدانی ئاواره‌كان به ‌ده‌ست ده‌ژمێردرێن، ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار ده‌نگ ئه‌و ده‌نگانه‌ش بۆ پارتی زیاد ده‌بن، نزیكه‌ی دوو كورسیی دیكه‌ زیاد ده‌بێت.

خالید ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر دادوه‌رێك دانراوه‌ و له‌جیاتی كۆمسیۆن ده‌ستبەكار بووه‌ و چاوه‌ڕێی ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن و بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكرێت، ئه‌مه‌ش له ‌به‌رژەوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.

هه‌ر له‌راگه‌یەندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆندا هاتووه‌، ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست له‌ ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵاته‌كانی ئێران و توركیا و به‌ریتانیا و لوبنان و ئه‌ردەن و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ڕێكای پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سندووقه‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن و ئه‌گه‌ر به‌ هه‌رهۆیه‌ك ئه‌و كاره‌ نه‌كرێت كۆمسیۆن بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه‌ ده‌دات و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به ‌ئاماده‌بوونی چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتان و نوێنه‌ری كیانی سیاسی و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ڕاگه‌یاندنه‌كان جێبەجێدەکرێت و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆش پرۆسه‌كه‌ ده‌پارێزن.

 

Kdp.info

 

 

 





ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad