English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاسه‌وانی سنور: ته‌واوی سنوری عێراق سوریا له‌ ژێر كۆنترۆل دایه‌
2018-06-30 [02:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پاسه‌وانی سنوری عێراقی رایگه‌یاند، ته‌واوی سنری عێراق له‌گه‌ڵ سوریا له‌ ژێر كۆنترۆل دایه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، فه‌ریق روكن حامد حوسێنی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنور رایگه‌یاند، سه‌قامگیری بۆ ته‌واوی سنوری وشكانی عێراق سوریا به‌ درێژایی 600 كیلۆ مه‌تر گه‌ڕایه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ داهاتوودا هیچ دزه‌كردنێك روو نادات.

حامد حوسێنی وتیشی، په‌رژێنێكی ته‌لبه‌ند و تاوه‌ری چاودێری له‌ سێگۆشه‌ی سنوری عێراق سوریا ئوردن بۆ كۆتایی ناوچه‌ی باكوری زێی فورات له‌ شارۆچكه‌ی قائیمی پارێزگای ئه‌نبار داده‌نرێت.

تاكو ئێستا چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌ بیابانییه‌كانی سوریا له‌ نزیك سنوری عێراق بوونیان هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 5824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad