English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ركوك به‌ته‌قینه‌وه‌ ڕۆژی كرده‌وه‌
2018-07-01 [04:55 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە  شاری كەركووكیان هه‌ژاند، زیاتر لە 10 كەسی ھێزەكانی عێراق برینداربوونە".

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ K24  گوت: "تەقینەوەی یەكەم لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بوو، كە خۆكوژێك لێیدەخوڕی لەسەر رێگەی كەركووك- بەغدا، لەپێش كۆگای سندووقەكانی دەنگدان تەقییەوە".

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: "ئەو شوێنەی تەقینەوەكەی لێ رووداوە، بازگەیەكی ھاوبەشی دژەتیرۆری عێراقی و ھێزەكانی پۆلیسە، لەناو بریندارەكانیش ھاووڵاتی سڤیل ھەن، چونكە شوێنی تەقینەوەكە رێگایەكی سەرەكییە".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: "تەقینەوەی دووەمی ئەمڕۆی شاری كەركووك، لە رێگەی بۆمبیكی چێندراو بووە، لە نزیك مزگەوتی حاجی سەدری، كە ئەویش دەكەوێتە سەر رێگەی بەغدا، بە گوێرەی زانیارییەكان ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو: "ھێزە ئەمنییەكانی عێراق رێگە نادەن، میدیاكاران بچنە شوێنی تەقینەوەكان و رووماڵی بكەن، دوای تەقینەوەكانیش ھێزەكانیان لە ناو شاری كەركووك بڵاوە پێكردووە".





ئەم هەواڵە 2608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad