English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فاتیمه‌ ڕه‌فسه‌نجانی: باوكم به‌ مردنی ئاسای خۆی نه‌مرد
2018-07-01 [05:08 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كچى عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ڕه‌فسه‌نجانى، سه‌رۆكى كۆچكردووى ئێران، ئاشكراى ده‌كات، گومان له‌ چۆنێتى مردنى باوكى هه‌یه‌ و تائێستا له‌ زانیارییه‌كان ئاگه‌دار نه‌كراوه‌ته‌وه‌.


فاتیمه‌ ڕه‌فسه‌نجانى، كچى سه‌رۆكى پێشووترى ئێران (له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2017 كۆچی دوایی كرد)، به‌ڕۆژنامه‌ى (جیهان سه‌نعه‌ت)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییم ئاگادار كرده‌وه‌، كه‌ گومان له‌ چۆنێتى مردنى باوكم هه‌یه‌".


هه‌روه‌ها، گوتیشی: "له‌به‌ر دۆخى وڵات، نامه‌وێت زیاتر ڕوونی بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا زیاتر ئاشكرا ده‌كه‌م".

پێشتر له‌ 10ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ، غوڵام عه‌لى ڕه‌جائى، ڕاوێژكارى پێشووى سه‌رۆكه‌ كۆچكردووه‌كه‌، ڕای گه‌یاند: "ڕه‌فسه‌نجانى به‌ مردنى ئاسایی، كۆچى دوایی نه‌كرد".


له‌ 8ى كانوونى دووه‌مى 2017 ڕه‌فسه‌نجانى، كه‌ پۆستى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕژێمى ئێرانى به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، له‌ته‌مه‌نى 82 سالیدا كۆچى دوایی كرد و میدیاكانى ئێران هۆكارى مردنه‌كه‌یان بۆ "جه‌ڵته‌ى دڵ" گه‌ڕانده‌وه‌.


ڕه‌فسه‌نجانى، دوو خولى له‌سه‌ر یه‌ك له‌نێوان ساڵانى 1989 تا 1997 سه‌رۆكایه‌تى ئێرانى كرد، ته‌رمه‌كه‌شى له‌ زانكۆى تاران، نێژرا.





ئەم هەواڵە 2422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad