English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پاش شۆرشی ئیسلامیی بۆ یەکەمجار “مردن بۆ فەلەستین” لە ئێران وترایەوە
2018-07-01 [05:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پاش ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی ھەفتەی ڕابردووی ئێران دروشمی “مردن بۆ فەلەستین” و “لە سوریا بچنە دەرەوە” وترایەوە، بزوتنەوەی فەتح دێتە وەڵام.

 

ئوسامە ئەلقەواسمی، وتەبێژی بزوتنەوەی فەتح ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “شەرمە وا بزانن قەیرانی ئابوریی ئێران بەھۆی ئەوەیە ھاوکاریی فەلەستین دەکات، کەس لە ئێمە نەیبیستووە ئێران ھاوکاریی فەلەستینی کردبێت. کێ بینیویەتی ئێران خوێندنگەیەک، زانکۆیەک، نەخۆشخانەیەک، یان پرۆژەیەکی پەرەپێدانی بۆ خەڵکی فەلەستین بنیاد نابێت؟”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھاوکاریی بزوتنەوەی حەماس کە تەنھا حزبێکە و ھاوکارییەکەش سیاسی و سەربازییە، ناکرێت لەسەر خەڵکی فەلەستین ھەژمار بکرێت، ئێمە کە تا ئێستا ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەمان نەبووە بەرامبەر خەڵکی ئێران، رازی نابین ئەوان بەو شێوەیە مامەڵە بکەن.

ھەفتەی ڕابردوو بەھۆی دابەزینی نرخی دراوی ئێرانی و گرانیی و بێکاری، خەڵکی چەند شارێکی ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تیایدا پێچەوانەی ئەو دروشمانە وترایەوە کە دەوڵەتی ئێران بەردەوام داوا لە ھاوڵاتیانی خۆی دەکات بیڵێنەوە.





ئەم هەواڵە 4285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad