English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر داوای رووسیا ئۆپۆزیسیۆنی سووریا درعا راده‌ستی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن
2018-07-01 [05:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رۆژی رابردوو رایانگەیاند کە دەستیان بە دانووستان لەگەڵ رووسیا کردووە بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێک کە ئامانج لێی رادەستکردنی پارێزگای درعایە بە حکومەتی بەشار ئەسەد.

سوپای سوریاش لە رۆژی چوارشەممەی ھەفتەی رابردووەوە کۆمەڵێک ھێرشی چڕی لە دژی بنکەکانی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەم وڵاتە لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوا دەستپێکردووە و ناوچەگەلێکی زۆریشی بۆردومان کردووە.

نەسر حەریری سەرۆکی نوێنەرانی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە دانووستانە نێودەوڵەتییەکانی رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوودا گلەیی لە ئەمریکا کرد کە بێدەنگ بووە لە بەرامبەر ھێرشەکانی حکومەتی سووریا بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەرھەڵستکارانی حکومەتی ئەم وڵاتە.

بە وتەی حەریری ئەو ھێرشانەی چەکدارانی حکومەتی سووریا لەکاتێکدایە کە ساڵی رابردوو دوای رێککەوتنێکی نێوان ئەمریکا و رووسیا و ئوردەن، پارێزگای درعا وەک ناوچەی نەھێشتنی تەنگەژە ھەژمارکرا.

لەلایەکی دیکەوە ئانتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی ھەینی رایگەیاند کە خوازیارە بەخێرایی ھێرشەکانی سەر پارێزگای درعا رابگیرێت.

سەرچاوە / رادیۆ فەڕەنسا





ئەم هەواڵە 3964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad