English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
2018-07-01 [05:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 سەرۆکایه‌تی پەرلەمانى کوردستان داوای لە ئەندامانى پەرلەمان کردووە ڕۆژی یەکشەممەی لە بینای پەرلەمان ئامادەبن بۆ ئەنجامدانى دانیشتنێک.

 سەرۆکایه‌تی پەرلەمانى کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە دانیشتنى ژمارە ٢ی ئاسایی  لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ١ی تەموز ئەنجامبدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، داواکارین لە ئەندامانى پەرلەمان کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادەبن.

سەرۆکایەتى پەرلەمان ڕاشیگەیاندووە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە ئەمانەى لای خوارەوەن:ـ

یەکەم: گفتوگۆکردنی پرۆژەی پرۆژە یاسای (درێژکردنەوەی کارکردن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٦ لە ھەرێمی کوردستان) ، بەپێی مادەکانی (٧٢، ٧٤و ٧٥) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ی ھەمورکراو.

دووەم: گفتوگۆکردنی پرۆژەی پرۆژە یاسای (ھەمواری سێیەمی یاسای پارێزەرایەتی ژمارە (١٧) ساڵی ١٩٩٩ی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستان) ، بەپێی مادەکانی (٧٢، ٧٤و ٧٥) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ی ھەمورکراو.

سێیەم: گفتوگۆکردنی پرۆژە یاسای (ھەمواری چوارەمی یاسای سندوقی خانەنشینی پارێزەرایەتی ژمارە (١٨)ی ساڵی ١٩٩٩ی ھەمووارکراو لە ھەرێمی کوردستان) ، بەپێی مادەکانی (٧٢، ٧٤و ٧٥) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ی ھەمورکراو.

چوارەم: خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای (پارێزگاری لەتۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ)  بەپێی ماددەی (٧١) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ ھەموارکراو بکرێت.

پێنجەم:گفتوگۆکردنی (پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان) کە لەلایەن لیژنەی کاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەکراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (٢٦)ی ساڵی ٢٠١٤ و، بڕگەی (٨) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ ھەموارکراو و، پاڵپشت بە ماددەی (٩٤)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو.





ئەم هەواڵە 3049جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad