English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌چه‌ند نیشانه‌یه‌كى توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر
2018-07-01 [05:40 AM]

هەولێر _ ZNA



كۆمه‌ڵێك له‌ زانا به‌ریتانیه‌كان له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كیان وه‌ك هێمای سه‌ره‌تایی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر ئاشكرا كرد.

پسپۆڕان پێیان وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی شیبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی جگه‌ر و هه‌وكردنی جگه‌ر بوون به‌ ڤایرۆسی جۆری C ئه‌وانه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر زۆره‌.

نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كێش له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو و زه‌رد بوونی پێست و هه‌ڵئاوسانی سك و دڵتێكهه‌ڵاتنی به‌رده‌وام و تۆخ بوونی ڕه‌نگی میز له‌ ئاماژه‌كانی توشبوونن به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر.

ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ پشت گوێ بخرێت ئه‌وه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ ده‌سه‌نێت بۆ ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی‌ جه‌سته‌ و ده‌گاته‌ ئاستی هه‌ڵئاوسانی پێ و به‌شی پشته‌وه‌ی‌ پشت و سووربوونه‌وه‌ی‌ له‌پی ده‌ست به‌جۆرێك پله‌ی‌ گه‌رمای له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه‌ له‌ 37 بۆ 39 پله‌ و ته‌نها به‌ خواردنی ده‌رمان پله‌ی‌ گه‌رمای له‌ش داده‌به‌زێت و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ دۆخی نه‌خۆش خراپتر ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 1123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad