English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ ڤیدیۆ.. ته‌رمی داعشه‌ كوژراوه‌كانی هێرشی دوێنێی پیشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ببینه‌
2018-07-01 [05:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی دەست  کەوتووە، دیمەنی تەرمی ژمارەیەک چەکداری داعش لە مۆڵگەیەکی ئەو ریکخراوە لە زنجیرە چیای قەرەچووغ نیشان دەدرێت، کە لەلایەن پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان دوێنێ ئێوارە ھێرشی کراوەتە سەر و خاپوور کراوە.

بە گوێرەی دەنگی ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە, دەرکەوتووە شوێنە خاپووکراوەکە وەک پەناگەیەک لەلایەن چەکدارانی داعش بەکارھاتووە و ئازووقە و پێداویستی دیکەشی لێبووە.

دوێنێ شەممە، ٣٠ی حوزەیران/ یۆنیۆی ٢٠١٨، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە چیای قەرەچووغ، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە دژی چەکدارانی ئەو ریکخراوە ئەنجامدا.

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی گوێر - مەخمووری ھێزی پێشمەرگە، رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش بووە لە چیای قەرەچووغ.

سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و لە ریزی کوژراوەکانیشدا، بەرپرسێکی دیاری داعش ھەیە.





ئەم هەواڵە 10864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad