English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف دروست ده‌بێت
2018-07-01 [05:49 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى ده‌كات، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبىیه‌وه‌، سیستانى له‌ مه‌ترسى ئه‌منى بۆ سه‌ر كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌كه‌، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "زانیاریی به‌ فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دراوه‌، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسى ئه‌منی بۆ سه‌ر هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف هه‌یه‌".


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ فه‌رمانده‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، دوێنێ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ربه‌لا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ڕاسپارده‌یان داوه‌، كه‌ ده‌بێت سنوورى هه‌ردوو پارێزگاكه‌ بپارێزرێت.


هه‌روه‌ها گوتیشی: "زانیارییه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یندراوه‌ته‌ عه‌لى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له‌ نه‌جه‌ف".


له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو، داعش توانی ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ ئه‌نجام بدات، له‌وانه‌ش ڕفاندنى ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى سه‌ر به‌ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و كوشتنیان.


به‌دواى ئه‌و ڕووداوه‌ كه‌ نیگه‌رانى شه‌قامى عێراقی لێكه‌وته‌وه‌، حكوومه‌تى عێراق 13 حوكمدراوى داعشی له‌سێداره‌ دا.





ئەم هەواڵە 7717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad