English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌زاناکان ھۆکارێکی نوێی توشبوون بەشێرپەنجەیان ئاشکرا کرد
2018-07-01 [05:53 AM]

هەولێر _ ZNA


توێژەرەوەکان لە زانکۆی میلووکی ویسکونسن لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ٤٨ جۆری بۆھێڵیان ئاشکرا کرد لە ئافرەتاندا کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەبێت بە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمکەوە.

لەگەڵ ئەوەی بۆماوە یەکێکە لە ھۆکارەکانی توشبوونی ئافرەتان بەم جۆرە بڵاوەی شێرپەنجە بەڵام بەشێک لەو بۆھێڵانەی ھۆکاری توشبوونن بەم نەخۆشیە ھێشتا نادیارە.

گۆڤاریMedicalXpress" ئەم توێژینەوە نوێیەی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە ١٤ جۆر لە بۆھێڵی نوێ ھۆکاری توشبوونن بەشێرپەنجەی مەمک و پێشتریش ٣٤ جۆری بۆھێڵ دیاریکراوە وەک ھۆکاری توشکردنی ئافرەتان بە شێرپەنجەی مەمک.

زاناکان لەڕێی شیکردنەوەی داتاکانی بۆماوەی شێرپەنجە "The Cancer Genome Atlas" ئەم بابەتەیان ڕونکردۆتەوە کە شیکردنەوە و زانیاری تەواوی تیادایە لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر بۆھێڵەکاندا دێت و بۆ ئەم توێژینەوەیە ٢٢٩ ھەزار کەس بەژداریان کرد و ئاشکرا بوو کە بەشێک لەھۆکارەکانی توشبوونی ئافرەتان بەشێرپەنجەی مەمک بۆھێڵی سەر کرۆمۆسۆمەکانە.
 





ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad