English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌م وولاته‌ باج له‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌رده‌گیرێت
2018-07-01 [05:53 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ووڵاتی ئۆگه‌ندا بڕیاریدا باجی به‌سه‌ر ئه‌و هاوولاتیانه‌دا سه‌پاند كه‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كار دێنن، ئه‌مه‌ش مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ له‌لایه‌ن هاولاتیانه‌وه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌كار ده‌هێنن وه‌ك فه‌یسبوك و تویته‌ر و ئینیستاگرام و واتس ئه‌پ، ڕۆژانه‌ (200 شلن-ی ئۆگه‌ندی) كه‌ ده‌كاته‌ (5 سه‌نتی ) ئه‌مریكی یان لێوه‌رده‌گیرێت.

بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئۆگه‌ندا ده‌رچووه‌ ، پێشتر پڕۆژه‌ یاساكه پێشكه‌شه كرابوو دواتر پڕۆژه‌كه‌ چووه‌ بواری جێ به‌جێ كردن.

وه‌زیری ووڵات بۆ كارووباری دارایی ، دێڤید باهاتی له‌په‌رله‌مانی ولاته‌كه‌یدا گوتی: وڵات پێویستی به‌و زیاده‌ باجه‌ هه‌یه‌ .

17 ملیۆن كه‌س ئینترنێت به‌كار ده‌هێنێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌ 1 ته‌مووزه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌. ‌

س/سكای نیوز

و/جه‌نگاوه‌ر عه‌زیز





ئەم هەواڵە 4006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad