English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ... پێشمەرگەکانی حدکا لە گوندێکی سەر بە شنۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ئەنجام دا
2018-07-01 [06:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی سینگانی سەر بە شاری شنۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ئەنجام دا و دواتر بەسەلامەتی شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە.

میدیای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە "لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێو خەڵکدا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەرینیان بۆ خەڵکی سینگان بەڕێوە برد."

ئەوەشی وتووە، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی سینگان لەگەڵ پێشوازیی خەڵک بەرەوڕوو بوونەوە و چەند کاتژمێر لە نیو گوند و لەگەڵ خەڵکی سینگان ماونەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات بۆ ماوەیەکی زۆر لەنێو خەڵکی گوندی سینگاندا چالاکییان کردووە و کۆڕ و کۆبوونەوەیان بۆ خەڵک گرتووە و خەڵکی ئەو گوندە پێشوازییان لە پێشمەرگەکان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و چالاکیی دیکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێشمەرگەکانی حزبی دیموکرات بە سەلامەتی شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەجێهشتووە و درێژەیان بە کار و ئەرکەکانی خۆیان داوە.





ئەم هەواڵە 3763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad