English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەپۆلێکی دیکەی گەرما ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات
2018-07-01 [06:36 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە ١/٧/٢٠١٨، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دووەم شەپۆڵی ھاتنی گەرمای ھاوین سبەی دووشەممە ٢/٧/٢٠١٨، کار دەکاتە سەر ھەرێمی کوردستان".

باس لەوەش کراوە، کە سبەی دووشەممە پلەی گەرما دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە نزیکەی ٤ تا ٦ پلە دەبێت، ڕۆژی سێشەممە بە پلەیەک تا دوو پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیشی کردووەتەوە، کە لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە نێوان ٤٤ تا ٤٦ پلەی سیلیزی دەبێت، لە پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان لە سەرووی ٤٦ پلەی سەدی دەبێت.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە بەرزیی پلەی گەرما تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی ھەینی کۆتایی دێت، ھەروەھا بە ٤ تا ٥ پلەی سلیزی، پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە، کاریگەریی ئەو تۆز و خۆڵەی ھەیە، لەمڕۆ یەکشەممەوە کۆتایی دێت.





ئەم هەواڵە 5170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad