English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان ئیمزاكرد
2018-07-01 [06:48 AM]

ZNA – هه‌ولێر


به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری زیاتر بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كۆكردنه‌وه‌ی رایمه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپی و دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌سه‌ر لێقه‌وماواندا‌، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانی ئیمزا ده‌كرێت.

ڕۆژی شه‌ممه‌  30/6 رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانی به‌ ئاماده‌بوونی فرانك فرانكێ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ و كارزان نوری به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتن له‌باره‌ی میكانیزمی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و گه‌یاندنیان به‌ هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكرا.

 له‌ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌: كه‌ لایه‌نی یه‌كه‌م واته‌ رێكخراوه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ كۆكركردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی زیاتر له‌ ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی ئه‌وروپی و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ عێراق له‌ڕێگای فڕۆكه‌ یان وشكانی و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ هاوكارییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.

به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پابه‌ند ده‌بێت به‌‌ دابینكردنی هاوكاری لۆجستی و دیاریكردنی ستافی دابه‌شكردن و هه‌ڵبژاردنی سوودمه‌ندان له‌ناو كه‌مپه‌كاندا. هاوكات ئه‌م رێككه‌وتنه‌ تا كۆتایی ساڵی 2019 به‌كاردێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بێت‌.

شایه‌نی باسه‌ رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانیا له‌ رابردوودا چه‌ندین كاروانی هاوكاری مرۆیی گه‌یاندۆته‌ كوردستان و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌سه‌ر لێقه‌وماوان و ئاواره‌و په‌نابه‌راندا دابه‌شكراون.

 





ئەم هەواڵە 1438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad