English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی كه‌ركووك: ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ ئامانج لێیان سندوقه‌كانی ده‌نگدان بووه‌
2018-07-01 [06:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مرۆی شاره‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت،له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ١٩ كه‌س برینداربوون كه‌ چواریان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و ١٥یان سه‌ربه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن، ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش سندوقه‌كانی ده‌نگدان بووه‌.

ئه‌فراسیاو كامیل ،به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك، له‌ لێدوانێكدا به‌ ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌ : ته‌قینه‌وه‌كه‌ كۆگای هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كان كه‌ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی گشتی ١٢ی ئایاری تیادا هه‌ڵگیراوه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا، كردووه‌ته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها گوتی: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌ هۆی ئه‌وه‌ش كه‌ ئۆتۆمبیله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی كۆگاكه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، ١٩ كه‌س برینداربوون كه‌ چواریان هاووڵاتیی مه‌ده‌نی و ١٥یان سه‌ربه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن.

ئاشكراشیكرد، ١٠ ئۆتۆمبیل كه‌ پارك كرابوون، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ سووتاون ئامانجی په‌لاماره‌كه‌ش سندوقه‌كانی ده‌نگدان بوو، به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ سندوقه‌كان نه‌گه‌یشتووه‌.

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ شه‌وی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كه‌ركووك-یان كردووه‌ته‌ ئامانج. 





ئەم هەواڵە 2254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad