English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تره‌مپ ئایەتوڵڵا دیکتاتۆرەکانی ئێران دەخنکێنێت
2018-07-01 [06:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پارێزەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا "ئایەتوڵڵا دیکتاتۆرەکان"ی ئێران دەخنکێنێت و ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە سەپاندنەوەی سزاکان بە سەر ئێراندا گۆڕینی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە. 

روودی جولیانی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا رایگەیاند "ناتوانم لەبری سەرۆک قسە بکەم، بەڵام بەو جۆرە دەردەکەوێت کە سەرۆک ترەمپ دەرفەتی گۆڕینی مامەڵەی لاواز دەبینێت، ئەگەربێت و گۆڕانکاری لە خەڵکی و فەلسەفەیشدا نەکرێت". 

پارێزەرەکەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین ئابووری جیهانە و هەربۆیەش هەنگاوە ئابوورییەکانی دەتوانن شکست بە دەسەڵاتی ئێران بهێنن. 

روودی جولیانی رەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپاش گرت لە بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان و مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئێران و گوتی "هەر کەسێک پێیوابێت ئایەتوڵڵاکان کەسانی راستگۆن، گێلە...ئەوان بکوژ و سپۆنسەری تیرۆریزمن". 

گوتەی ئەم پارێزەرەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، ئەمریکا گوشارەکانی لەسەر ئێران زیادکردووە و داوایشی لە وڵاتان کردووە تاوەکو سەرەتای تشرینی دووەمی داهاتوو ئەڵتەرناتیڤێک بۆ نەوتی ئێران بۆ خۆیان بدۆزنەوە و چیدیکە نەوت لە ئێران نەکڕن. 





ئەم هەواڵە 1981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad