English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌ترسی و زیانه‌كانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر
2018-07-01 [07:38 AM]

هەولێر _ ZNA



مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و جۆره‌ پێكهاتانه‌ی‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مرۆڤ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان دروست كردوه‌ .

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ڕۆژی  26-6-2018 ي تایبه‌ت كردوه‌ به‌ ڕۆژی جیهانی  روبوروبونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌ ئه‌و مادده‌یه‌ی كه‌ بوه‌ته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر له‌ناوبردنی مرۆڤایه‌تی له‌كاتێكدا كاریگه‌ریه‌كی هیچ له‌ تیرۆر كه‌متر نیه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س ئالووده‌ی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌رن به‌ ته‌واوی جۆره‌كانی له‌ پارێزگاكانی كوردستان و هه‌تا ئێستاش هیچ سه‌نته‌رێكی تایبه‌تمه‌ند نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئالوده‌ی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر بوون.

به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌ گشتی مه‌ترسیدارن و مه‌ترسی و زیانه‌كانیان به‌ گوێره‌ی‌ جۆری مادده‌كان زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌ی‌ له‌م بابه‌ته‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌ زیانه‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی:

1-تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ تێكده‌دات و هه‌ندێكجار ده‌بێته‌ هۆی ته‌قینی ملوله‌كانی خوێن.
2-دوای لێبڕانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ لایه‌ن كه‌سی ئالوده‌ بووه‌ كه‌سه‌كه‌ توشی ئازاری سه‌ر ده‌بێت.
3-هه‌وكردنی مۆخ و هه‌ندێكجار له‌ده‌ستدانی توانای یاده‌وه‌ری.
4-شی بوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی جگه‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژه‌هر له‌ جه‌سته‌دا.
5-كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر چالاكی سێكسی كه‌سه‌كان.
6-تێكچوونی هه‌رسی گه‌ده‌ و له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن.
7-كه‌سی ئالوده‌ بوو به‌رده‌وام هه‌ست به‌ دڵه‌ڕاوكێ  و نائارامی باری ده‌رونی ده‌كات.
8-شه‌ڕه‌نگێز بوونی تاك ئه‌و كاته‌ی‌ ئالوده‌ی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 6055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad