English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوەیەك لە سنووری داقووق ڕووی دا
2018-07-01 [08:02 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە سنووری گوندی "زنقەر"ی کاکەیی‌نشینی سەر بە شارۆچکەی داقووق لە سنووری پارێزگای کەرکووک ھاووڵاتییەک بریندار بوو

محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە،  کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١/٧/٢٠١٨، بۆمبێکی چێنراو لە نزیک گوندی "زەنقەر"ی سنووری داقووق تەقییەوە و لە ئەنجامدا ھاووڵاتییەک بە نەتەوە عەرەب بەناوی خالید عەبدوڵا بریندار بوو و پاشان بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا".

ھەر ئەمڕۆ لەناو شاری کەرکووک دوو تەقینەوە روویان دا کە بەھۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەتەوە.

لە دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، دۆخی ئەمنیی سنووری پارێزگای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان تێک چوون.





ئەم هەواڵە 1810جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad