English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم رێگایانە ئۆتۆمبێلەکەت لە سووتان بپارێزە
2018-07-01 [08:02 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێک کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە  بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆ ڕایدەگەێنێت ،  بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت و ھاوڵاتیان گیانیان پارێزراو بێت تایبەت لەئێستادا کەلەوەرزی ھاوین داین پێویستە تەواوی شۆفێرانی پابەندی ئەو ١٤ خاڵە بن  بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت لە ئەگەری ئاگرگرتن بەدووربێت.

خاڵەکان بەم شێوەیە : 

١. پشکنینی ساڵانە بۆ ئۆتۆمبێلەکەت ئەنجامبدە.

٢. پشکنینی سیستەمی کارەبایی ئۆتۆمبێل بە خاڵی گرنگی پاراستن لە گڕگرتن دەناسرێت.

 دوو لەسەر سێی ئاگرکەوتنەوە بەھۆی شۆک یاخود لەکاروەستانی کارەبایی روودەدات.

٣. فیول پەمپ بپشکنە، دڵنیابکەوە تانکی بەنزین ھەوا راناکێشێت، وایەری فیول پەمپ بەخراپی نەبەستراوە. لە ٤٠%ی گیانلەدەستدانەکان بەھۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل، ھۆکارەکەی کەمتەرخەمییە لە تانکی بەنزیندا.

٤. ھەر سیستەمێکی کارەبایی وەکو سپیکەر و لایتی زینۆن ھی دیکە بۆ ئۆتۆمبێلەکەت زیادبکەی لە درووستی بەستنی دڵنیابەرەوە.

٥. دوورکەوتنەوە لە ھەر ماددەیەکی گڕگر وەکو سپرا و چەرخ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەت. 

٦. ئەو کەرەستانە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەت دەربێنە بە ئاسانی گڕدەگرن، بەتایبەتی ئەوانەی بۆ گەشتکردن بەکاردێن.

٧. زۆرجار جگەرەکێشان دەبێتە ھۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و لێی دووربکەرەوە.

٨. بەردەوام ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ خۆت ھەڵگرە و دڵنیابکەرەوە کاردەکات.

٩. خۆت بۆ رووداوی نەخوازراو ئامادەبکە و مەشقی لەسەر بکە، دڵنیابە لە شوێنی ھەڵگرتنی ئاگرکوژێنەوە.

١٠. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت رۆنی لێڕژابێت، چاکی بکەرەوە بەر لە لێخوڕین.

١١. لە شوێنێکی سەلامەت و دوور لە گەرمایی ھاوین و مۆلیدەی کارەبا ئۆتۆمبێلەکەت پارک بکە.

١٢. چاودێری گڵۆپەکانی ھۆشیارکردنەوە بکە، لە جۆریەتی رۆن و بەنزین دڵنیابەوە.

١٣. دڵنیابە حەماوەی ئۆتۆمبێلەکەت لە شوێنی گونجاوە و پانکەکەی لەکاتی خۆی ھەڵدەبێت. 

١٤. ھۆشیاری دەنگی نامۆی ئۆتۆمبێلەکەت ببە و لێیان دڵنیابەوە.





ئەم هەواڵە 4918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad