English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێن بەربوون تۆماركرا
2018-07-01 [08:16 AM]

هەولێر _ ZNA


 

وتەبێژی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو نەخۆشەی كە دوێنێ شەممە لە قەزای سۆرانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر كرابوو بۆ چارسەركردن، ئەنجامی پشكنینەكانی دەرچووەو دەركەوت كە نەخۆشی تای خوێنبەربوون (كۆنگۆ) ی هەیە، ئەوەش یەكەم حاڵەتی نەخۆشییەكەیە لە هەرێم.

فاخر هەركی ئەمڕۆ لە لێدوانێكد راگەیاند، لە دوای ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە ئەو هاوڵاتییە تووشی تای خوێن بەربوون بووەو، لە ئێستادا لە ژورێكدا لە ژێر چاودێریدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پشكنین بۆ سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی كراوە بۆ دڵنیابوون لە بارەی تەندروستیانەوە، بەڵام ئەندامانی خێزانەكەی تووشی نەخۆشییەكە نەبوون.

فاخر هەركی وتیشی، نەخۆشەكە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایەوە لە ژورێكدا بە تەنیا دانراوەوەو ئەوەش یەكەم حاڵەتە كە لە شاری هەولێر تۆماركراوە.

بەپێی وتەی وتەبێژی تەندروستی هەولێر نەخۆشیەكە لە رێگەی هەواوە ناگوازرێتەوە، بەڵكو لە رێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.





ئەم هەواڵە 7324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad