English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ١٠ کەس برینداربوون
2018-07-01 [08:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگای کەلار - خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن رووداوێکی ھاتووچۆ روویدا بەھۆیەوە ١٠ کەس برینداربوون.

بەپێی ھەواڵێکی راگەیاندنی ھاتووچۆی گەرمیان، کاژێر ١٠:٣٠ خولەکی رۆژی یەکشەممە ١-٧-٢٠١٨، بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ( ھۆندای ئەلنترا و تۆیۆتا کرۆلا) لە نزیک گوندی شێرەوەن لە رێگای کەلار - خانەقین ١٠ کەس برینداربوون".

لە ھەواڵەکە ئاماژە بەوەشکراوە، پێنج لە بریندارەکان منداڵن و رەوانەی نەخۆشخانەی شەھید ھەژار کراون و بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە ٣ لە منداڵەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.







ئەم هەواڵە 3466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad