English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ركوك ئاشكرا كرا
2018-07-01 [08:45 AM]

ZNA- هه‌ولێر


نەخۆشخانەی كەركوك بەشێوەیەكی فەرمی ژمارەی ئەو قوربانییانەی راگەیاند، كە بەهۆی تەقینەوە خۆكوژییەكەوە، گیانیان لەدەستداو برینداربوون.

وەلی كەریم بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەركوك بۆ "السومریە نیوز" رایگەیاند، ژمارەی قوربانییەكانی تەقینەوەكەی كەركوك ، 20 كەس بووە، كە بەهۆی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراوەوە ئەنجامدراوە.

وەلی كەریم راشیگەیاند، زۆرینەی ئەو كەسانەی بەهۆی تەقینەوەكەوە برینداربوون، لەئەندامانی هێزە ئەمنییەكان لەهێزی پۆلیس‌و دژە تیرۆر بوون.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە تەقینەوەیەك لەباشووری كەركوك روویدا، كە تەقینەوەكە لەنزیك عەلوەی شارەكە بووەو بەو هۆیەوە زیانی زۆری هەبووە.

تەقینەوەكە بە بارهەڵگرێك ئەنجامدراوە، كە لیوا مەعن ساعدی فەرماندەی چەسپاندنی یاسا لەكەركوك رایگەیاندووە، ئامانجی تەقینەوەكە بۆ سەر كۆگای هەڵگرتنی سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بووە.





ئەم هەواڵە 4267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad