English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمارات: بۆ یارمەتیی هەوڵەکانی نەتەوه یەکگرتووەکان هێرشەکانمان بۆ سەر بەندەری حودەیده رادەگرین
2018-07-01 [11:29 AM]

ZNA- هەولێر


 

حکومەتی ئیمارات رایگەیاند، بۆ یارمەتیی هەوڵەکانی نەتەوه یەکگرتووەکان له پێناو ئاشتی، هێرشەکانی دژی حوسییەکان له بەندەری "حودەیده"ی یەمەن رادەگرێت.

 

بەپێی هەواڵێکی فرانس‌پرێس، "ئەنوەر قەرقاش" وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات، رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی له هەوڵەکانی "مارتین گیفتیس"، نێردەی تایبەتی نەتەوه یەکگرووەکان بۆ ئاشتی دەکات.

 

بەندەری حودەیده له رۆژهەڵاتی یەمەن له ژێر دەستی حوسییەکانه و یەکێک له بەندەره ستراتیژییەکانی ئەم وڵاتەیه. هێزەکانی سەر به حکومەتی یەمەن لەم هەفتانەی دواییدا، کردەیەکی بەرفراوانیان بۆ گرتنەوەی ئەم بەندەره دەست پێکردووه.

 

هاوکات لەگەڵ ئەم کرده سەربازییه، له رۆژی ١٣ی مانگی رابردووەوه سعوودیا و ئیمارات کردەیەکی سەربازییان به ناوی "سەرکەوتنی زێڕین" بۆ سەر بەندەری حودەیده دەست پێکرد.

 

بەپێی راپۆرتەکان نێردەی تایبەتی نەتەوه یەکگرتووەکان هەوڵی ئەوه دەدات حوسییەکان بەندەری حودەیده جێ‌بهێڵن.

 

نزیکەی سەدا٧٠ی پێداویستیی سەرەتاییەکانی خەڵکی یەمەن لەم بەندەرەوه هاوردەی یەمەن دەکرێت.

 

Radio farad





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad