English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارەکه گەیشتووه و به دوو لیستی جیاواز لیستی موچه رادەگەیەنرێت؛ ئەمڕۆ یان سبەی
2018-07-01 [11:50 AM]

ZNA- هەولێر


 

پارەی  داھاتی نەوت  گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی و دەست بە دابەشکردنی مووچە  دەکرێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی راگەیاند: "٣٧٠ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی و ئامادەکاریەکانی دەست پێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ بەرەو کۆتایی چووە".

 

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد: "ئەمرۆ یان سبەی  لیستێکی نوێی مووچە رادەگەیەندرێت کە وەزارەتی پێشمەرگە  وەزارەتی یەکەم دەبێت".

 

سەرچاوەکە گوتیشی: ئامادەکاریەکانی  دەستپێکردنی مووچە بەرەو کۆتایی چووە و پارەش بۆ بانکەکان ئامادەکراوە.

 

روونی کردەوە بە دوو لیستی جیاواز  مووچەی  مانگی ٤  رادەگەیندرێت، بەشێکیان لەسەر داھاتی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بەشەکەی تریش لەسەر ئەو پارەیەی کە بەغدا رەوانەی دەکات.

 

سەرچاوەکە  دووپاتی کردەوە گۆڕانکاریەکی زۆر لە لیستی مووچە نەکراوە تەنھا ئەوە نەبێت لە بڕی وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی  پێشمەرگە کراوەتە وەزارەتی یەکەم و ئەوەی تر وەکو مانگەکانی تر دەبێت.

 

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، لە ماوەی ٢٦ رۆژا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشکراوە.

 

Basnews





ئەم هەواڵە 18058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad