English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"Jurassic World" گەڕایەوە پلەی یەکەم
2018-07-01 [03:56 AM]

ZNA – هەولێر


بەشی نوێی فیلمی سینەمایی "Jurassic World" گەڕایەوە پلەی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور.

 

داهاتی ئەم فیلمە لەمە هەفتەیەدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، ٢٦٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو، بەمەش لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا هات.

 

بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشن "Incredibles"، داهاتێکی کەمتری بەدەستهێنا و لە پلەی یەکەمەوە بەرەوە پلەی دووەم دابەزی.

 

داهاتی نوێترین بەشی زنجیرەی فیلمی سینەمایی "جۆراسیک وۆرد" لە سینەماکانی میسر ئاشکرا کراوە و داهاتی گەیشتووەتە ٣٧٣ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

 

لە فیلمی " Jurassic World: Fallen Kingdom" زانایان کار بۆ ئەوە دەکەن دووبارە بەشێک لە داینەسورەکان لە مردن بپارێزن و ژیانی جاران بۆ دوورگەی داینەسورەکان بگەڕێننەوە.

 

ئەم بەرهەم سینەماییە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە پلەی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا بووە و داهاتێکی زۆری لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێناوە.





ئەم هەواڵە 9178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad