English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بەرشەلۆنە مۆردەکات 
2018-07-01 [12:35 PM]

ZNA – ھەولێر 



یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ رازیکردنی یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی بەرشەلۆنە بە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، یانەی یۆڤانتس ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ لۆکاس دینی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات . 


لەھەواڵەکە ھاتووە, بە ھۆی بەشداری نەکردنی لە زۆربەی یارییەکانی وەرزی رابردوو لەوانەیە دینی رەزامەندی نیشاندا لەسەر پەیوەندی کردن بە خانمە پیرەکە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ھەرچەندە دینی بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ڤالڤێردی راھێنەی یانەی بەرشەلۆنە پشتی پێنابەسترێت بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە وا بە ئاسانی دەست بەرداری ئەو یاریزانە نابن و بە باشترین جێگرەوەی جۆردی ئەلبای دەزانن لە باڵی چەپی بەرگری . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad