English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی رزگاری بۆ دانیشتوانی شاری ھەولێر 
2018-07-01 [01:06 AM]

ZNA – ھەولێر 



 

نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری ھەولێر ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکاتەوە لە مەودوا پشکنینێکی گرنگ بە نرخێکی ھەرزان و بە ماوەیەکی کورت لە نەخۆشخانەکەیان ئەنجامدەدات . 

لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک  نەخۆشخانەی ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکەنەوە کە  سەنتەری شێرپەنجەی ڕزگاری بەشی ھیستۆپاسۆلجی (تاقیگەی شانەزانی) لە دەوامی ئێواران دەست بەکاربوون. 

لە ئاگادارییەکە ھاتووە ، دوای ئەوەی نۆرەی پشکنینی (histopathology) (زرع الانسجە) (پشکنینی نەخۆشیەکان) بۆ ماوەی مانگێک یان زیاتر دەردەچوو کە ئەم جۆرە پشکنینەش دەبێت بە زووترین کات دەربچێت چونکە ئەم جۆرە پشکنینە بۆ ئەم نەخۆشانە دەکرێت کە گومانی شێرپەنجەیان لێ دەکرێت

ھەوەھا ئاماژەیان بەوەداوە  ،  بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەی ڕزگاری ھەڵسا بە کردنەوەی بەشی ئێوارانی (histopathology) ,
بەم بۆنەیەوە پزیشکان و ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە لەمەدوا لە کاتژمێر (١) ی دوای نیوەڕۆ تاوەکوو (٥) ی ئێوارە ئەم جۆرە پشکنینە ئەنجامدەدرێت کە لە ماوەیەکی زۆر کەم و بە پارەیەکی زۆر کەم دەبێت.


یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | پەیجی فەرمی نەخۆشخانەی رزگاری





ئەم هەواڵە 3403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad