English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا کۆنسولخانە لە مووسڵ ده‌كاته‌وه‌
2018-07-01 [01:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاشکرایکرد کە وڵاتەکەی پشتیوانییەکانی لە پێناو دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق زیاد دەکات، هاریکارییەکانمان لەگەڵ بەغدا دژی پەکەکە بەهێزتر دەکەین، وتیشی، لە بەسرە خەریکن سەرکۆنسولگەریی دەکەنەوە، دەستیان بە کارە فەرمییەکان کردووە بۆ کردنەوەی سەرکۆنسولگەریی لە مووسڵ.

دوێنی شه‌ممه‌ مەولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە میانی بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی ئێن تی ڤی وتی، دوای پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق، هاریکارییەکانمان لەگەڵ بەغدا دژی پەکەکە بەهێزتریش دەکەین. پێویستە دڵنیابین لەوەی کە چەند لە ناوچەی شنگال کشاونەتەوە و چەند ماونەتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، وڵاتەکەی پشتیوانییەکانی لە پێناو دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق زیاد دەکات، لە لایەکی دیکەشەوە ناتۆ کەمپێکی مەشقپێکردن و راهێنانی دەبێت تورکیاش رۆڵی گرنگی دەبێت.

چاوشئۆغڵو روونی كرده‌وه‌، لە بەسرە خەریکن سەرکۆنسولگەریی دەکەنەوە، هەروەها دەستیان بە کارە فەرمییەکان کردووە بۆ کردنەوەی سەرکۆنسولگەریی لە مووسڵ.





ئەم هەواڵە 1231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad