English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئیسرائیل بەرەکانی لە سەر سنووری سووریا بەهێزتر کردووە
2018-07-01 [01:10 AM]

​ZNA - هەولێر


سوپای ئیسرائیل رایگەیاند بەرەکانی لە سەر سنووری سووریا بەهێزتر کردووە و هاوکارییە مرۆییەکانی لەم ناوچەیە زیاتر کردووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە رژێمی ئەسەد هێرشەکانی لەم ناوچەیە چڕ کردووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئاواروبوونی بە هەزاران هاووڵاتی.

سوپا رایگەیاندووە وەک ئامادەکاری بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک، ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕ و تانکی بردووەتە سەر سنوور. ئاماژەشی بەوە داوە هاوکاریی مرۆیی دەگەیەنێتە ئاوارەکان، بەڵام رێگەیان پێنادات بە لێشاو روو لە ئیسرائیل بکەن.

هەر ئەمڕۆ بێنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند بەرپەرچی هەر هێرشیک دەدەنەوە کە لە سووریاوە ئاراستەیان بکرێت و ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پشتیوانی لە تیرۆر لە سووریا و ناوچەکە بەگشتی.

 

 





ئەم هەواڵە 3781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad