ZNA - هەولێر داوا دەکرێت لەگەڵ نەمانی پارێزبەندی پەرلەمانتاران، دادگاکان پەرلەمانتارانی تۆمەتبار دادگایی بکەن.
عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی کاری پەرلەمان، پەرلەمانتاران پارێزبەندیان نامێنێت ص ئەمەش دەرفەت بە دادگاکان دەدات رێکاری پێویست بەراىبەر بەو پەرلەمانتارانە بگرنەبەر کە سکاڵایان لەسەرە یا بە تاوانێک تۆمەتبارکراون.
هاوکاف سەرچاوەیەکی سیاسیش بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، لەمڕۆوە دادگاکان رێکاری پێویست بۆ دەستگیرکردنی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەبەر کە لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.
بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران بەتۆمەتی ناوزراندن لە دادگاکانی عێراق سکاڵایان لە دژ تۆمارکراوە، بەڵام بەهۆی بوونی پارێزبەندی، دادگاکان نەیانتوانیوە هیچ رێکارێک بۆ بانگکردنیان بگرنەبەر.
ئەم هەواڵە 6136جار خوێندراوەتەوە |