English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه‌: په‌یه‌ده‌ رۆژئاوای كوردستان ڕاده‌ستی حكومه‌تی سوریا ده‌كاته‌وه‌
2018-07-01 [02:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سكرتێری حیزبێكی نزیكی ‌په‌یه‌ده‌ ئاشكرای كرد، په‌یه‌ده‌ رۆژئاوای كوردستان ڕاده‌ستی حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئێستا وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و وێنه‌ی شه‌هیده‌كانیان له‌ كانتۆنه‌كان لابردوه‌، جارێكی دیكه‌ حكومه‌تی سوریا ده‌بیته‌وه‌ ده‌سته‌ڵاتدار، نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه‌ش له‌ هه‌رێم ده‌ڵێت، ده‌ركه‌وت ڕشتنی خوێنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بۆ به‌رژوه‌ندیی په‌یه‌ده‌ و ڕژێمی سووریا بووه‌.

مه‌حموود مه‌رعی، سكرتێری گشتیی حیزبی نوێی پاشه‌ڕۆژی سووریا، كه‌ نزیكه‌ له‌ په‌یه‌ده‌، له ‌لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی ڕه‌ئی كوێتی باسی له‌وه‌ كردووه‌، په‌یه‌ده‌ ده‌ستبه‌رداری فیدراڵیه‌ت و خۆبه‌ڕێوه‌بردن و كانتۆنه‌كان بووه‌ و به ‌داواكاریی ڕژێمی سووریا ڕازی بووه‌، هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێییه‌كان له‌ هه‌موو شاره‌كان ئه‌نجام بدرێن، له‌ ئه‌نجومه‌نەوە تا ده‌گاته‌ پارێزگار و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌نگاوی كرداری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نرێت.

لای خۆیه‌وه‌ جه‌دعان عه‌لی، نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه‌ له ‌هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، خه‌ریكه‌ ڕێككه‌وتنی نێوان په‌یه‌ده‌ و ڕژێمی سووریا ‌كۆتایی دێت و رۆژئاوای كوردستان ڕاده‌ستی حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئێستا وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و وێنه‌ی شه‌هیده‌كان ودروشمه‌كانیان له‌ ‌كانتۆنه‌كان هه‌ڵگرتووه‌ و جارێكی دیكه‌ ده‌زگا حكوومییه‌كانی ڕژێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، په‌یه‌ده‌ش به‌بێ هیچ مه‌رجێك ده‌چنه‌ شام و هاتوچۆ بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ڕژێم ده‌كه‌ن.

جه‌دعان عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد، مه‌به‌ستی په‌یه‌ده‌ له‌م كاره‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ جارێكی دیكه‌ وه‌كو پێشوو ده‌سه‌ڵاتی بەعس به‌ته‌واوی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بگەڕێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێككه‌وتن كراوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ده‌ركه‌وت به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ كه‌ هه‌موو قوربانییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ خوێن به‌ ده‌ست هاتوون، بۆ خزمه‌تی گه‌لی كورد نه‌بووه‌ و بۆ به‌رژوه‌ندیی حیزبیی په‌یه‌ده‌ و ڕژێمی سووریا بووه‌ و هیچی بۆ كورد تێدا نه‌بووه.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad