English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عیراق ... ئاماری قوربانیان حوزەیران بڵاوكرایه‌وه‌، دیاله‌ زۆرترین كوژراوی هه‌بووه‌
2018-07-01 [02:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ پێی ئامارێك كه‌ ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق "یونامی" ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا ده‌ڵێت، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی حوزه‌یرانی  ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٧٦ هاوڵاتی  مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون  و و ١٢٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.

 ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی حوزه‌یران تۆمارکراون (بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٦٨ کوژراو و ١١٨ بریندار بووە.

 پارێزگای دیاله‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگا بووە‌، ‌٥٢ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (١٦ كوژراو و ٣٦ بریندار)‌. دوای ئه‌و پارێزگای كه‌ركوك دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (١٠ كوژراو و ٣٦ بریندار) و لە به‌غداش (١٩ كوژراو و ١٨ بریندار) هەبوون .

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە یونامی بەدەستی هێناوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە، ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ته‌نها  ٧ بریندار بووە . ژمارەکان تاکو کۆتایی رۆژی ٣٠ ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ کۆکراونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad