English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانەی ھەولێر گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بەرازیلی مۆردەکات 
2018-07-01 [03:06 AM]

ZNA – ھەولێر 



بەمەبەستی خۆ ئامادە کردن بۆ وەرزی نوێی خولی عێراقی ، یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی بەرازیلی مۆرکرد . 


بەفەرمی یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی تیاگۆ ئیدواردۆ دۆ ئەمیرال مۆرکرد بەمەبەستی یاریکردن لە خولی پلە یەکی عێراق.

تیاگۆ لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١ی بەرازیلە و لە دوای ھێرشبەران یاری دەکات و پێشتر لە خولی بەرازیل و ( سلۆگا)ی بۆسنی و ( سەڵالە) شانشینی عوممان و ( باریتۆ)ی ئەندوسیا و ( تەرابلۆس) لوبنانی یاریکردووە.

لەم وەرزە لە خولی نایابی کوردستان لەگەڵ یانەی زێرەڤانی یاری دەکرد و توانی (١٢) گۆڵ تۆماربکات و ببێتە گۆلکاری خول و نازناوی خولی کوردستان بەدەست بھێنێت.

ھەرچەندە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان داخراوە، بەڵام یانەی ھەولێر بەفەرمی رەزامەندی لە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی وەرگرت تا گواستنەوەی نێودەوڵەتی لە یانەی تەرابلوسی لوبنانی وەربگرێت.

وا بریارە سبەی دووشەممە یەکەم یەکەی مەشقی خۆی لەگەڵ یانەی ھەولێر ئەنجام بدات.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 6826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad