English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه
2018-07-02 [02:57 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا كرد كه به ڕاسپارده‌ی به‌ڕێز مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆخی پێكهاته جیاوازه‌كان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

شانده‌كه‌ له به‌ڕێزان باڵیۆز مارك گرین به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، جیڤ ڤۆرتنبێری ئه‌ندامی كۆنگرێس، فرانك وۆڵف ئه‌ندامی خانه‌نشینی كۆنگرێس، باڵیۆز سام براونبارگ نێردراوی تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادیی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی، كین گرۆس كونسولی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوون.

سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ له‌خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه‌ سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ دابین كراوه‌ و هیوایان خواست ئاسایش و ئارامیی بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند.

لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای كرد و به گرنگی وه‌سف كرد، دووپاتیشی كرده‌وه كه پێكهاته جیاوازه‌كان پێویستییان به پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تییه‌‌ تاكو متمانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕی.

به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێكهاته‌كان ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووییی قووڵیان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه به ‌پێویستی زانی متمانه‌یان بۆ دروست بكرێت تاكو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه، هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاواره‌كان و چۆنیه‌تیى به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز د. فوئاد حسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون.





ئەم هەواڵە 3235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad