English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق رووبه‌رووی وشكه‌سالێكی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌
2018-07-02 [05:20 AM]

ZNA- هه‌ولێر



لە سەرەتای وەرزی گەرمای ئەمساڵەوە، وشکەساڵییەکی بێوێنە رووی لە عێراق کردووە و وێنەکانی وشکبوونی رووباری دیجلەو فورات هاووڵاتییانی تووشی شۆککردووە. 

قەبارەی وشەکەساڵی لە عیراق وایلێهاتووە کە نە تەنیا بۆ کاری کشتوکاڵی ئاو لە عێراق کەمبکات، بەڵکو شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق رووبەڕووی کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە ببنەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاوبوونەتەوە، رووبارەکانی دیجلە و فورات لە عێراق تا ساڵی 2040 بە تەواوەتی وشک دەبن، ئەگەر هاتوو ئەو وڵاتە پلانێکی چڕی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو پەیڕەو نەکات.

لەم نێوەندەشدا قەیرانی ئاو دووبارە لە نێوان چوار وڵاتی عێراق، تورکیا، ئێران و سووریا سەریهەڵداوەتەوە.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە تورکیا دەست بە گلدانەوەی ئاوی دیجلە دەکات لە بەنداوی ئلیسو و ئەوەش قەبارەی ئاوی رووباری دیجلەی لە عێراق بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

داتاکان ئاماژە بە هەندێ ژمارەی مەترسیدار دەکەن، وەک ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ یەدەگی ئاوی عیراق کەمدەبێتەوە بۆ 30 ملیار مەتری سێجا ، کە کەمترین ئاستییەتی لە دوای ساڵی 1931 بەدواوە.

هەر بەپێی داتا رەسمییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عیراق، زیاتر لە 50%ـی ئاوی کشتوکاڵی لەمساڵدا نامێنێت.

زەوییە کشتووکاڵییەکانی عیراق ئەمساڵ پیویستیان بە 25 ملیار مەترسی سێجا ئاو هەیە، بەڵام تەنیا 17 ملیار مەتری سێجا ئاوی کشتوکاڵی لە بەردەستدا دەبێت. بەو پێیەش لە مساڵدا عێراق 50 هەزار هیکتار زەوی کشووکاڵی خۆی لەدەستدەدات و دەبنە بیابان.

مشتوومڕی زۆر درووستبووە لەسەر ئەوەی تا چەند گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی ئیلسو سەرچاوەی کێشەی وشکەساڵییە لە عیراق.

بەرپرسانی تورکیا دەڵێن، پرسی بەنداوی ئەلیسو راستگۆیانە مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە و خودی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراقیش رەتیکردووەتەوە کە بەنداوی ئلیسو سەرچاوەی کێشەی کەمئاوی لە عێراق بێت. 

وەزارەتی کشتوکالی عێراق رایگەیاندووە، کێشەی کەمئاوی عیراق بۆ نەبوونی ئاوی گونجاو لە بەنداوی موسڵ دەگەڕێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا وشکەساڵی لە عێراق حکومەتی ئەو وڵاتەی ناچارکرد، رێگری بکات لە چاندنی چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی وەک برنج و گەنمە شامی لەمساڵدا.

عێراق بەتەنیا کێشەی ئاوی لەگەڵ تورکیا نییە، بەڵکو ئەمساڵ ئێران ئاوی زێی بچووکی بۆ پڕکردنەوەی بەنداوی سەردەشت گلدایەوە کە یەکێکە لەسەرچاوەکانی رووباری دیجلە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ناسا، بەتەنیا لە نێوان ساڵانی 2003 تاوەکو 2010 بە بڕی 114 ملیار مەتری سێجا کە یەکسانە بە قەبارەی هەموو دەریای مردوو، ئاوی خواردنەوە لە ناوچەکانی نێوان رووباری دیجلە و فورات نەماوە و زەوییەکانیش بوونەتە بیابان.





ئەم هەواڵە 1285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad